هۆشیار زێباری : لاپەرێکی نوێ لەنێوان عێراق و تورکیا کرایەوە

بەغدا –KDP.info / لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق له كۆنگریە‌کی رۆژنامه‌وانی دا لە گەل هاوتا عێراقییەکەی هوشیار زێباری ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو هاوخه‌می ووڵاته‌كه‌ی بۆ په‌لامار و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆرستان بۆسه‌ر گه‌لی عێراق ده‌ربڕی و پشتوانی توركیای بۆ گەلی عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ كاری هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی ووزه و ئابوری و بازرگانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌كات نێشاندا.ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو گوتی: دوو مانگه له‌هه‌وڵداین بۆ دیاریكردنی كاتی ئه‌و سه‌ردانه و توانیمان له واده‌ی خۆیدا دیداره‌كان ساز بكه‌ین، ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ زێباری پلانی داهاتوومان تاوتوێكرد، و بریارە رێكخه‌ری كاری ستراتیژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات بۆ كۆبونه‌وه له‌سه‌ر كاره ستراتیژیه‌كان، پاشان وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات سه‌ردانی فه‌رمی بۆ تاوتوێكردنی بواره‌كانی ووزه، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گومورگ و بابه‌ته‌كانی دیكه ده‌ستپێكه‌ده‌ن، لای خۆشییەوە هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عیراق ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له نێوان وڵاته‌كه‌یی و توركیا كرد و هاتنی ئەویشی بە جیگای خۆشحاڵیی وەسف کرد وهەروەها ریگەیاند کە چەندین پرۆژی هەمەجۆر هەن لە نیوان هەردوو وڵات‌دا، لەبارەی سوریاوەش زێباری گووتی : بێنینی هەردوولا وەک یەک نییە و هەلایەک بووچون و تیروانینی خۆی هەیە.




