٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنفڕانسی نێونەتەوەیی كورد لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا کۆتایی پێهات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە –KDP.info / لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسی نێونەتەوەیی كورد كە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەچوو و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكان و مامۆستایانی زانكۆ و ئەكادیمیان و نووسەران و رووناكبیرانی هەر چوار پارچەی كوردستان بەشدارن تیایدا کرد، بەتێر و تەسەلی هەڵوەستەیان  لەسەر پرسی كورد و رێگاكانی چارەسەری كرد. هەواڵنێری KDP.infoلە ئەستەمبوڵ رایگەیاند: کۆبوونەوەکە بەشێوەیەكی گشتی باسی لە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد كە لە ئێستادا بە بارودۆخێكی ئاڵۆزی سیاسیدا تێپەڕدەبێت و كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەنیا كێشەیەكی سیاسی  و كەلتووری و مێژوویی نیین، بەڵكو پێكهاتەیەكی تێكەڵە لە هەموو ئەو كێشانە. هەروەها کۆنگرەکە  باسی لە زەرورەتی دۆزینەوەی میتۆدێكی نوێ كرد بۆ خوێندنەوەی سیاسەتی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو پێیەی ناوچەكە لەئێستادا كێشەكان ئەوەندە ئاڵۆز بوون كە تێگەیشتن لێی زۆر ئەستەمە.  لەبارەی دەرنجامی کۆنگرەکەش ، کۆنگرە هێچ بریار و پەیامێکی لێنەکەوتەوە تەنیا ئەوە نەبێت کە پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتەوایی تورکیا و هێمنی بەرقەرارلەسەر پێدانی مافەکان بەکورد لەسەر بنەمای دیموکراسی کرایەوە، بەو پێیەی كوردستان چەقی ناوچەكەیە، بۆیە دەبێت بەهەمان شێوە لەڕێگای میتۆدێكی نوێوە خوێندنەوە بۆ پرسی كورد بكرێت، ئەگەرنا بەدڵنیاییەوە تووشی چەقبەستوویی دەبین و خوێندنەوەی بارودۆخەكان زۆر ئەستەم دەبن. بەکۆی دەنگ داوای پێدانەوەی سەرجەم مافە ڕەواکانی کورد کرا لەو وڵاتانەی کوردی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار