٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوولایه‌نى ئۆپۆزسیۆن دژى گۆڕان ده‌وه‌ستنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر _ KDP.info/ کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی بەبێ هەڵبژاردن لەلایەن گۆڕانەوە بە ناتەندروست دەزانن.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەربارەی هەڕەشەی گۆڕینی پاریزگاری سلێمانی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەبێ ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان ئەنجامبدرێ، بێ دەنگی دەشکێنن و دەڵێن، هەنگاوێکی نابەجێیەو لەگەڵیدا نین.

هیوا میرزا سابیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی بەبێ هەڵبژاردن بە ناتەندروست دەزانێ و  بۆ روداو  دەڵێت، حیزبەکەی لەگەڵ دروستکردنی پشێووی نییە.

هەرچی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیشە، بزووتنەوەی گۆڕان لەوە ئاگاداردەکاتەوە کە هەر بڕیارێک بەتەنیا بدات ئەوان لێ بەرپرسیار نین.
 

هەواڵی پەیوەندیدار