٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەجیب بالەتەیی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەم خولەی پەرلەمان مافی ڤیتۆ بۆ کورد بگەرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کوتلە یەکگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:ئێمە وەکو کوتلە کوردیەکان ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆئەوەی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی فیدرالی لەم خولەی پەرلەمان پەسەند بکەین بۆ ئەوەی مافی ڤیتۆ بۆ کورد بگەرێتەوە.

نەجیب عەبدوڵلا بالەتەیی سەرۆکی کوتلەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:چەندپرۆژە یاسایەکی گرنگ ھەیە کە پێویستە پەسەند بکرێن لەوانەش یاسای ئەنجومەنی فیدرالی کە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە پەسەندبکرێت ،چونکە ئەم یاسایە وەکو پەرلەمانێکە وماوەی چەند مانگێکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە وئێمە دەمانەوێ لەم یاسایە مافی ڤیتۆ بۆ ھەرێمی کوردستان بگەرێتەوە کە لەم خولە مافی ڤیتۆ بۆ سەرۆک کۆمار نەماوە ولەخولی پێشوتر ھەبوو،چونکە ئەگەر پەرلەمان ھەر یاسایەک پەسەند بکات کورد ھیچ رێگای نیە بگرێتە بەر ،بەڵام پێشتر سەرۆک کۆمار مافی ڤیتۆی بەکار دەھێنا بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەم یاسایە پەسەند بکەین لەم خولەی پەرلەمان.

نەجیب عەبدوڵلا بالەتەیی راشیگەیاند :چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکەی گرنگیش ماوە لەوانە پڕۆژە یاسای حزبەکان ویاسای نەوت وغاز وزمانە فەرمیەکان کە ئەمەش زەرورە پەسەند بکرێن.

سەرۆکی کوتلەی یەکگرتووی ئیسلامی رونیشیکردوە،ئێمە وەکو کوتلە کوردیەکان ھەموو ھەوڵێک دەدین بۆئەوەی ئەگەر ھەموویانیش پەسەند نەکرێن ژمارەیەکەیان پەسەند بکەین،ئەمەش رەنگە ھەندێک قورس بێت لەبەرئەوەی بەرەوە ھەلبژاردن دەرۆین وکێشەی نێوان لایەنەکان زیاتر بێت .

بالەتەی رونیشیکرده‌وە، پێویستە15ئەم مانگە پەرلەمان پشوو وەربگرێت، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان 17ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی داناوە کە ئەمەش رێک پێچەوانەی دەستورە وتائێستاش نازانرێت پەرلەمان بە چ رێگایەکی یاسایی ئەم کۆبوونەوەی داناوە،بۆیە لەو کۆبوونەوەیە دیار دەبێت ماوەی پەرلەمان درێژدەکرێتەوە یاخودنە.

هەواڵی پەیوەندیدار