٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ بەفەرمی بەشی گەشتیاری دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار بەشی گەشتیاری لە ئامادەی 11 ئەیلول لە شارۆچکەی عەنکاوە کرایەوە.

لەمبارەیەوە نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھرەێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی بەشی گەشتیاری لە لایەن بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و دەستەی گەشتوگوزار دەکرێتەوە، لە قۆناغی ئەم ساڵ 60 قوتابی و خوێندکار وەرگیراوە و دەوام دەکەن.

 

نادر رۆستایی گوتیشی:کە ئەم بەشە بە ھاوکاری و ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و دەستەی گەشتوگوزار کراوەتەوە و پێداویستی بۆ دابین کراوە، 4رۆژ وانەی تیۆری و 2 رۆژ وانەی پراکتیکی دەخوێنن و دوای 3 ساڵ بروانامەی ئامادەی وەردەگرن و لە شوێنە گەشتیاریەکان سوودیان لێوەردەگیرێت، ھەولدەدرێت درێژە بە خوێندن بدەن و پەیمانگای گەشتیاری و بەشی گەشتیاری لە کۆلیژ تەواو بکەن و بروانامەی دبلۆم یان بەکەلۆریۆس بە دەست بێنن، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بریاری تایبەت لەم بارەیەوە دەر دەکات.

رۆستایی راشیگەیاند:ئەم ھەنگاوە یەکێکە لەو ھەنگاوانەی پەرە بە پەرەپێدانی توانا مرۆیەکان دەدات و کادیری تایبەت گەشتیاران دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار