٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراقییه‌: بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ دروستبوونی دیکتاتۆرێکی نوێ پێویسته‌ ده‌ستووری عێراق هه‌موار بکرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

دکتۆر هانی عاشوور راوێژکاری لیستی ئەلعێراقیە ڕایگه‌یاند هەر جۆرە چاکسازییەک بێ هه‌موارکردنه‌وه‌ی دەستوور هەنگاوێکی هەڵەیە، چونکە دەستووری ئێستای عێراق هۆکاری ئاڵۆز بوونی ڕه‌وشی سیاسیی ئێستای عێراقە و چاکسازیش لەژێر سێبەری ئەو دەستوورەدا سەرناگرێت و بریارێکی لەو جۆرەش ده‌بێته‌ کودەتا.

عاشوور لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی بۆ ماڵپه‌ڕی kdp ناردووە رایگەیاند کە چاکسازی دەبێت لەسەر بناغەیەکی راست پەیرەو بکرێت به‌ هه‌موارکردنه‌وه‌ی هەندێک لە ماددەکانی ناو دەستووری عێراقی کەپێویستی بەپێداچونەوە هەیە ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌کرێت چاکسازی دەبێتە موناوەریەکی سیاسی و هیچ سودێکی بۆ پرۆسەی سیاسی نابیت.

هەروەها عاشوور روونی کردەوە کەزۆربەی نەتەوەکانی دونیا پێداچونەوەیان بەدەستووری وڵاتەکەیان کردووە کاتێک هەستیان بەزەروورەتی پێداچونەوە کردووە لەپێناو تێپەراندنی تەنگژە سیاسییەکاندا بۆیە دەبێت عێراقیش هەمان رێچکە بگرێتەبەر.

لەدرێژەی قسەکانیدا عاشوور ئاماژەی بەوەش کرد کەزۆربەی کوتلە سیاسییەکانی عێراق هاوڕان لەسەر زەروورەتی گۆرینی هەندێک لەماددەکانی دەستوری عێراقی چونکە هەندێک لەماددەکانی کەلێنی تێدایە و لەماوەیەکی کەمدا و بەپەلە نووسراوەتەوە بۆیە دوبارە نووسینەوەی دەستوور رێگر دەبێت لەدروست بوونی دکتاتۆریەتێکی نوێ و بەداخەوە تاوەکو ئێستا دەستوور وەکو وەرەقەیەکی فشار بەکارهاتوە بۆ هەڕەشەکردن و ئامانجی سیاسی بێ سوود.

هەواڵی پەیوەندیدار