له سلێمانى 216 پارچه زه‌وى به زیندانیانى سیاسى درا

سلێمانی - KDP.info/ دوێنێ به ئاماده‌بوونى ئارام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى و ئه‌حمه‌د مام ره‌سول به‌رێوبه‌رى زیندانیانى سیاسى 216 پارچه زه‌وى به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى سنورى پارێزگاى سلێمانیدا دابه‌شكرا.
له وته‌یكدا وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان باسى له رۆڵى وه‌زاره‌ت كرد له خزمه‌تكردنى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى رایگه‌یاند وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به هه‌موو شێوه‌ێك له هه‌وڵى باشتركردنى گوزه‌رانى زیندانیانى سیاسى و كه‌سو كاریانه خزمه‌ت كردنى كه‌سو كارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسیشى به به‌شێك له كارى وه‌زاره‌ت وه‌سف كرد .
شایه‌نى باسه ئه‌وه دووه‌م قۆناغى دابه‌ش كردنى زه‌ویه به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى له سنورى پارێزگاى سلێمانى . دواتریش له رێگه‌ى تیر‌و پشك پارچه زه‌ویه‌كان به‌سه‌ر زیندانیه‌كاندا دابه‌ش كران و سه‌رۆكى شاره‌وانیش رایگه‌یاند له ماوه‌ێكى نزیكدا شوێنى زه‌ویه‌كانیان بۆ دیارى ده‌كه‌ن




