٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای فیدراڵیزم بۆ كورد دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-   / KDP.info  لە دووەم رۆژی كۆنفرانسی كورد،  ئاشتی ودیموكراسی و مۆدێلەكانی  چارەسەری پرسی كورددا كە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە لە ئەنقەرە دەستی پێكردبوو، داوای فیدراسیۆن و فیدراڵیزم بۆ كورد كرا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە لە دووەمین رۆژی كۆنفرانسی كورد، دیموكراسی، ئاشتی و مۆدێلەكانی چارەسەری پرسی كورددا، بەشداربووەكان باسیان لە مۆدێلەكانی چارەسەری پرسی كورد كرد.

لە رۆژی دووەمی ئەو كۆنفەرانسەدا كە رۆژی كۆتایی بوو، بەشداربووان جەختیان لەوە كردەوە كە چی دیكە نابێت كەس به‌ ناوی كورد بڕیار بدات و كوردیش لەمەوە بەدواوە ئەوە قەبووڵ ناكات كەس به‌ ناوی بڕیار بدات.

لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكانی رۆژی كۆتایی كۆنفرانسەكەدا داوا كراوە بۆ چارەسەری پرسی كورد سیستەم و مۆدێلەكانی فیدارسیۆنی دیموكراتیك و فیدراڵیزم بە بنەما وەربگیردرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار