٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیسیۆنی قۆناغی چارەسەری: خەڵك پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

وان- KDP.info/ سەرۆكی كۆمیسیۆنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد ناجی بۆستانجی دوای سەردانی كۆمیسیۆنەكەیان بۆ هەكاری، شڕناخ و وان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەكەی خستە روو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی كۆمیسیۆنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد ناجی بۆستانجی دوای سەردانێكی سێ رۆژە بۆ ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری وان ناوەڕۆك و ئەنجامی سەردانەكەی كۆمیسیۆنی چارەسەری خستە روو.

ناجی بۆستانجی رایگەیاندووە كە لەو سەردانەدا بە چاوی خۆیان بینیویانە كە خەڵك بە جۆشێكی مەزنەوە پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەكات و چاویان لە حكوومەتی توركیایە كە لە ماوەیەكی كۆرتدا ئەو قۆناغە یەكەڵایی بكاتەوە.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد ئاماژەی بەوە كردووە كە خانەوادەی سەربازە كوژراوەكان و كەسوكاری ئەندامانی پەكەكە و ئەو كەسانەی كە بە هەر شێوەیەك بە هۆی شەڕەوە زەرەرمەند بوونە پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری دەكەن و داوا لە حكومەت دەكەن كە پەلە بكات بۆ سەرخستنی ئەو قۆناغە.

هەواڵی پەیوەندیدار