گوته‌بێژى عێراقییه : تا ئێستا كارنامه‌ى چاكسازیى هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه

گوته‌بێژى فراكسیۆنى عێراقییه رایگه‌یاند فراكسیۆنه‌كه‌یان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ناكات كه پێشتر له‌گه‌ل هاوپه‌یمانى نیشتیمانى له‌سه‌رى رێكه‌وتوون و ته‌ئكیدشى كرده‌وه كه تا ئێستا ئه‌و كارنامه چاكسازییه‌یان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه هاوپه‌یمانى نیشتیمانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى پێشكه‌شى كردووه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى فورات نیوز حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژى فراكسیۆنى عێراقییه رایگه‌یاند تا ئێستا ئه‌و كارنامه‌یه چاكسازییه‌ى كه هاوپه‌یمانى نیشتیمانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى عێراق پێشكه‌شى كردووه به ده‌ست فراكسیۆنى عێراقییه نه‌گه‌یشتووه و ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاگادارى ئه‌و كارنامه‌یه‌ن .
راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانى نیشتیمانى سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازى، با ده‌ست به جێبه‌جێكردنى بكات ، هه‌روه‌ها فراكسیۆنى عێراقییه گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌و خاڵانه ناكات كه پێشتر له‌گه‌ل هاوپه‌یمانى نیشتیمانى له‌سه‌رى رێكه‌وتوون و ئه‌گه‌ر گفتوگۆش له سه‌ر ئه‌و خالانه بكرێت ئه‌وه گفتوگۆیه‌كى بێ ئه‌نجام ده‌بێت .
پێشتر هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سیاسیى ئێستاى عێراق و دواى هاتنه ئاراى هه‌وڵه‌كانى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران، كارنامه‌یه‌كى چاكسازى ئاماده كرد.




