لەماوەی کەمتر لەساڵ ونیوێک 17جار تەقە لەبارەگاکانی پارتی لە سلێمانی کراوە

سلێمانی-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی کەمتر لەساڵ ونیوێک 17جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی لەشاری سلێمانی کراوە.
عەبدولوەھاب عەلی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: لەماوەی ساڵ ونیوی رابردوو لەشاری سلێمانی 17جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە کە دواجار شەوی شەش لەسەر حەوتی ئەم مانگە بووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بووە ودوو کەسی تێدابووە وتەقەیان لەبارەگای سەرکردایەتی پارتی کردوە وھەڵاتوونە.
عەبدولوەھا عەلی گوتیشی: لەکۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دوو کەس بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترای رەنگ سپی تەقەیان لەبارەگای سەرکردایەتی پارتی کردووە و دواتر لەلایەن پاسەوانەکانی پارەگاکەیان دەستگیرکراون و ئاشکرا بووە سەر بەلایەنێکی دیاریکراون ، بەڵام بەھۆی تەداخولکردنی ئەو لایەنە ئەو دوو کەسە ئازاد کراون.
عەلی رونیشیکردهوە، ھەرجارێک تەقە لە بارەگاکانیان کرابێت لایەنە ئەمنیەکانیان ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە.




