پەرلەمانتارێکی کورد: سەردانەکی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق زیاتر پەیوەندی بە قەیرانی سوریاوە ھەیە

بهغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت:سەردانەکەی وەزیری دەروەی تورکیا زیاتر پەیوەندی بە قەیرانی سوریاوە ھەیە، چونکە ھەموو وڵاتان دەیانەوێ رۆڵیان ھەبێت لەچارەسەرکردنی ئەو قەیرانە.
مەھدی حاجی عیسا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: سەردانی وەزیری دەروەی تورکیا بۆ عێراق ھەنگاوێکی باشە بۆ ئاسیکردنەوەی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات، بەڵام ئەم سەردانە ناکرێت لەسەر حیسابی ھەرێمی کوردستان بێت،چونکە پێویستە ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان لەبەرژوەندی ھەموو عێراق دابێت بەھەرێمی کوۆستانیشەوە.
مەھدی حاجی عیسا گوتیشی: بەرای من ئەم سەردانە بۆئەوەیە کە سوریا لەقەیرانێکی قوڵ گوزەر دەکات و ھەموو وڵاتان بهتایبەتی وڵاتانی دەوروبەر دەیانەوێ رۆڵیان ھەبێت لەچارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ،بۆیە ئەم سەردانە رەنگە زیاتر پەیوەندی بە قەیرانی سوریا ھەبێت.
عیسا رونیشکردەوە، رەنگە ھۆکاری دیکەشەی ھەبێت لەوانە ئەمەریکا گوشاری لەسەر ماڵکی ھەبووە بەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ ولاتان باش نیە وپێویستە پەیوەندیەکان ئاسایی بکاتەوە بۆیەش مالیکی لەئێستادا ھەنگاو بەوئاراستەیە دەنێت.
ئەمڕۆ وەزیری دەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ بەسەردانێک گەیشتە عێراق ولەگەڵ وەزیری دەروەی عێراق وسەرۆک وەزیران نوری مالیکی کۆبووە وتێدا باس لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات کرا.




