بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی: ئەو شەپۆڵە باران بارینەی چەند رۆژی رابردوو لە ھەولێر ھیچ زەرەو زیانێکی نەبووە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری بەرگری شارستانی ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شەپۆڵە باران بارینەی چەند رۆژی رابردوو ھەرێمی کوردستانی گرتەوە ھیچ زەرەو زیانێکی لە ھەولێر نەبووە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاری باشیان بۆ وەرزی زستانی ئەم ساڵ کردووە.
خەلیل سورچی بەرێوبەری بەرگری شارستانی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمساڵ بەھەماھەنگی لەگەڵ شاروانی ھەولێر ئامادەکار باشیانکردووە بۆ ھەر رووداوێک لەکاتی بارینی باران لە وەرزی زستان و بەردەوامیش لە ئامادەباشیدانە.
خەلیل سورچی گوتشی: ئەو شەپۆڵە باران بارینەی چەند رۆژی رابردوو ھەرێمی کوردستانی گرتەوە لەھەولێر ھیچ زەرەو زیانێکی نەبووە ولە ھیچ شوێنێک ئەوان ئاگادار نەکراونەتەوە کە ئەو بارانە زەرەری ھەبووە.
سورچی رونیشیکردهوە، تیمەکانیان بەردەوام لەئامادە باشیدانە ولە ھەر شوێنێک پێویستی پێیان ھەبێت لێی ئامادە دەبن.




