٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێم وکوتلە کوردیەکان پەسەندکردنی یاسای ھەلبژاردنەکان بەپۆزەتیف ھەڵسەنگێندرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد،کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وکوتلە کوردیەکان تەنھا بۆ ھەڵسەنگاندنی یاسای ھەلبژاردنەکان بووە وتێدا پەسەند کردنی ئەو یاسایە بە پۆزەتیف ھەڵسەنگێندرا.

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ کوتلە کوردیەکان کۆبووە و تێدا ھەڵسەنگاندن بۆ یاسای ھەلبژاردنەکان کراو سەرەتا باس لە خاڵە پۆزەتیفەکان کرا کە لەکاتی پەسەند کردنی ئەو یاسایە ھەر لەسەرتاوە کوتلە کوردیەکان یەک ھەڵوێستبوون وئەو یاسایە بەتەوافق پەسەندکراوە وتێبینیەکانی کورد لەبەرچاو گیراون ودواتر باس لە خاڵە نێگەتیفەکان کرا کە ژمارەی کورسیەکانی کۆتا زیاد نەکرا لەکاتێکدا پێویست بوو ژمارەی کورسیەکان زیادبکرێت.

موئەید تەیب گوتیشی: ھەموو کوتلەکان تێبینیان لەبارەی یاسای ھەلبژاردنەکان ھەیە، بەڵام ئێمە بەشێوەیەکی گشتی بەپۆزەتیف ھەڵیدەسەنگێنین.

تەیب رونیشیکرده‌وە،لە سەرتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو داوای کردبوو ھەموو کوتلەکان بانگھێشتی کۆبوونەوەکە بکرێن،بەڵام ئامادەکارانی  کۆبوونەکە دەرەنگ بانگھێشتی کوتلەی بزوتنەوەی گۆرانیان کردبوو بۆیە بەشدارنەبوون،گەرنا ھیچ ئەگەرێک نەبوو بانگھێشت نەکرێن ولەھەموو کۆبوونەوەکان بانگھێشتکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار