٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ژمارەیەك هێرشی جیادا لە لیبیا 2 پۆلیس و سەركردەیەكی چەكداران كوژران

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا – KDP.info/ سەرچاوەیەكانی هەواڵ لە لیبیا بڵاویانكردەوە لە شاری بنغازی بە هۆی هێرشی چەكدارە توندڕەوەكانەوە بۆ سەر هێزەكانی پۆلیسی ئەو شارە 2 پۆلیس كوژران.

لەلایەكی دیكەوە لە شاری دڕنە بە هۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو لەلایەن یەكێك لە ئیسلامییە توندڕەوەكان سەربازێك كوژرا.

سەرچاوە ئەمنیەكانی شاری دڕنە لە لیبیا رایانگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆمبڕێژكراو داواكارێكی گشتی كوژرا . لەلایەن خۆیەوە هاشم بەشیر بەرپرسی لێژنەی ئاسایشی تەرابلوس ڕایگەیاند لە شەڕ و پێكدادانەكانی چەكدارەكان و هێزەكانی سوپا لە شاری مسراتە سەركردەیەكی چەكدارەكان كوژرا و 4ی دیكەش برینداربوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار