بەهۆی زریانەوەی لە فلیپین 10 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا

فلیپین – KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ لە فلیپین بڵاویانكردەوە بە پێی دوا ئامارەكانی زیانەكانی زریانی هایان كە لەچەند رۆژی رابردوو لەو وڵاتە روویداوە گەیشتە گیان لەدەستدانی 10 هەزار و كەس و ئاوارەبوونی هەزارانی دیكە.
لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی فریاكەوتنی فلیپین رایانگەیاند كە لە ناوەڕاستی فلیپین لە ناوچەی لیتای 10 هەزار كەس بەهۆی زریانەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە خێراییەكەی رووی وشكاییەوە لە نێوان 235 تا 275 كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا تۆمار كراوە.
بەرپرسان هۆكاری زۆربوونی قوربانیان بۆ زۆریی یەكەی نیشتەجێبوونی خراپی كوالێتییان گەڕاندەوە.
شایەنی باسە ئەوە بۆ جاری یەكەمە زریانی لەو جۆرە لە فلیپین رووبدات .




