٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەبەشداری 100 مامۆستای ئایینی خولێكی رۆشنبیری كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/بەمەبەستی بایەخدان بە ئاستی رۆشنبیری مامۆستایانی ئایینی و ئاشناكردنیان بەبابەتە گرنگ و هەستیارەكان بە بەشداری 100 مامۆستاو پێش نوێژو وتار خوێنی مزگەوتەكان، خولێكی رۆشنبیری لە هۆلی ئەوقافی سۆران كرایەوە.

بە ئامادەبوونی 100 مامۆستای ئایینی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لە هۆلی ئەوقافی سۆران پێنجەمین خولی رۆشنبیری مامۆستایانی ئایینی سازدراو سەرەتای دەستپێك بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز بەرێوەچوو، لەمبارەیەوە بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وەسی سەعید بە kdp.infoراگەیاند: بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران پێنجەمین خولی رۆشنبیری خۆی كردەوە مەبەست لەكردنەوەوی خولەكە و بەگرنگی دان بەمەبەستی ئاشناكردنی مامۆستایانی ئایینی بەچەندین بابەت، كە لەلایەن پسپۆران و شارەزایانی بواری ئایینی و شەریعەت چەندین لێكۆڵینەوە سەبارەت بەبابەتەكانی وتار بێژی و فیقهی و نەتەوەیی پێشكەش دەكرێن، كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوامی دەبێ.

هەواڵی پەیوەندیدار