وەزیری دەرەوەی توركیا و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا كۆ بوونەوە

بەغدا-KDP.info/ ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو بە سەردانێكی گەیشتی بەغدا و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشیار زێبارییەوە پێشوازی لێكرا.
دوای پێشوازی كردنی لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی كرد. دواتر هەر دوو لا كۆبوونەوە و كۆبوونەوەكە بۆ ماوەی یەك سهعات بەردەوام بوو.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەحمەد داودئۆغڵو لەگەڵ هەر دوو جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، (خوزیر خوزاعی و سالح موتلەگ)یش كۆ ببێتەوە.




