٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی باران بارین لە شنگاڵ 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 100 خانووش رووخان

سەرچاوە: KDP.info

شنگاڵ – تایبەت بە KDP.info/ بەهۆی باران بارین لە دەڤەری شنگاڵ 4 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 خانووی هاووڵاتیانیش رووخان و هەروەها رێگەی سەرەكیی نێوان ژمارەیەك گوند و ئاواییش لە دەڤەرەكە داخران.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شنگاڵ بە KDP.infoی راگەیاند كە دوای ئەوەی شەپۆلێكی باران بارین دەڤەری شنگاڵی گرتەوە و بەوهۆیەوە وێرای گیان لەدەستدانی 4 هاووڵاتی؛ زیاتر لە 100 خانووش رووخاون و زیانی ماددیی زۆر بە دانیشتووانی دەڤەرەكە گەیشتووە.

هەروەها سەرچاوەكە راشیگەیاند كە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە بەهاناوەچۆنی هاووڵاتیان و كردنەوەی رێگاوبانەكانی نێوان گوند و ئاواییەكان.

لەلایەن خۆیانەوە خەڵكی دەڤەرەكە داوایان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە بەهانایەوە بچێت و قەرەبوویان بكاتەوە. قایمقامیەتی شنگاڵیش رایگەیاند كە بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشەكە لیژنەیەكیان پێكهێناوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار