٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجێكی تەمەن 33 ساڵە، لە بەردەركی سەرای‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆی‌ كوشت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی –  KDP.info  / ئێوارەی دوێنێ‌ گەنجێكی تەمەن 33 ساڵە،خەڵكی‌ شارۆچكەی‌ بیارەیە لە بەردەركی سەرای‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆی‌ كوشت. پۆلیسیش دەلێت: كاتێك چووینە شوێنی‌ رووداوەكە بینیمان گەنجەكە فیشەكێك بەسەریەوەیە و دەمانچەكەش لای‌ خۆیەوە كەوتووە، هەواڵنێری KDP.infoرایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ‌ گەنجێكی تەمەن 33 ساڵە،خەڵكی‌ شارۆچكەی‌ بیارەیە لە بەردەركی سەرای‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆی‌ كوشت و پۆلیسش تەرمی گەنجەکەیان بۆ پزیشکی داد گواستەوە ، لەمباریەوەش نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: كاتێك چووینە شوێنی‌ رووداوەكە بینیمان گەنجەكە فیشەكێك بەسەریەوەیە و دەمانچەكەش لای‌ خۆیەوە كەوتووە. گوتەبێژی‌ بەڕێوەبەرێتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئەوەشی راگەیاند:  ئەو کورە  گەنجە كوردەی جۆی کوشتووە و خەڵكی‌ بیارەیە و لەدایكبووی‌ ساڵی‌ 1980یە و ناوی‌  (ب. ع. م )ە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی‌ بەوەشداوە دوای رووداوەکە، تەرمی‌ گەنجەكە رەوانەی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوە بۆ  دەركەوتنی‌ هۆكار و چۆنیەتی خۆكوشتنەكە و  دەستیشگیراوە بەسەر دەمانچەكە دا.

هەواڵی پەیوەندیدار