٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ بۆ سازدانی چەندین دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغدا و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشیار زێبارییەوە پێشوازی لێكرا.

بڕیارە داودئۆغڵو لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق چەندین دیدار و كۆبوونەوە ساز بكات و هەروەها باسی ئامادەكارییەكانی سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ توركیا بكات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار