٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجومەنی وەزیران بودجەی پەسەندکردو بڕیارە ئەم ھەفتەیش رەوانەی پەرلەمان بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەند کردوە و بڕیارە ئەم ھەفتەیەش رەوانەی پەرلەمان بکات.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکردوە و بڕیارەئەم ھەفتەیەش بەمەبەستی پەسەند کردنی رەوانەی پەرلەمانی عێراقی بکات و ھەرکاتێ بگاتە پەرلەمان دەستدەکرێت بەگفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایە.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: چواردەی ئەم مانگە پشووی پەرلەمان دەست پێدەکات بۆ ماوەی یەک  مانگ، بەڵام ئەگەر بودجە بگاتە پەرلەمان راستەوخۆ ئەو پشووە نامینێت و پەرلەمان  ناتوانێ پشوو وەربگرێت تاوەکو بودجە پەسەند دەکرێت.

بودجەی ئەمساڵی عێراق 174ترلیۆن دینارە و لەو رێژەیەش پشکی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە18٨ترلیۆن دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار