٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمسیۆنی باڵا 21ملیۆن كارتی ئەلیكترۆنی بەسەر سەرجەم دەنگدەرانی عێراق دابەش بكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ بڕیارە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، 21ملیۆن كارتی ئەلیكترۆنی بەسەر سەرجەم دەنگدەرانی عێراقد دابەش بكات بەمەبەستی بەشداریی كردن بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، میقداد شەریفی، سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردن، رایگەیاند،  لە ناوەڕاستی مانگی كانونی دووەم، دەست دەكرێت بەدابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بۆئەوەی دەنگدەران لەو ڕێیەوە دەنگ بدەن ، گووتیشی:  كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەو مەبەستە 21ملیۆن كارتی ئەلیكترۆنی بەسەر سەرجەم دەنگكدەرانی عێراقدا دابەش دەكات.  شەریفی ئەوەشی راگەیاند ، كارتە ئەلیكترۆنیەكە، هەموو زانیاریەكی لەبارەی ناوی چواری دەنگدەر، لەگەڵ وێنەكەی و پەنجەمۆر، تێدا جێگییر دەكرێت، هەروەك بەو كارتە دەنگدەر دەتوانێت بچێتە بنكەی دەنگدان و دەنگبدات، ئەوەشی خستەڕووكە، بۆ مەبەستی تازە كردنەوەی زانیاریی لەسەر دەنگدەران، تیمی گەڕۆك كاری سەردانكردنی هاوڵاتیان دەگرنە ئەستۆ و كۆمسیۆن تا 15ی ئەم مانگەی دەسشتنیشان كردووە بۆ تۆماركردنی قەوارە سیاسیەكان و  لە رۆژی، یەك شەممە، هەزار و هەشتا ناوەندی تۆماركردن لە سەرتاسەری عێراق دەكرێـنەوە. شایەنی باسە : تائێستا 34قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تۆمار كردووە كە بڕیارە كۆتایی مانگی چواری ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار