ئۆجەلان: پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و وه‌ك ئه‌وه وایه به‌سه‌ر پردی سیرات دا بڕوات

ئامەد – KDP.info / عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دەڵێت: پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی له توركیا، گه‌یشتووه به قۆناغێكی هه‌ستیار و وه‌ك ئه‌وه وایه به‌سه‌ر پردی سیراتدا بڕوات. ماڵپەری تورک هەبەر بڵاویکردەوە: کە دوای ئەوەی وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی كوردی توركیا كه پێكهاتبوو له په‌روین بوڵدان و ئیدریس بالوكه‌ن په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په‌و سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكردنی په‌كه‌كه‌یان له ئیمراڵی كرد و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان به‌ده‌په دوینێ شەممە له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئۆجه‌لان سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردوه كه متمانه‌یان به ئاشتی و دیموكراسی هه‌یه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر له توركیا له قۆناغی هه‌ستیاردایه‌و وه‌ك ئه‌وه وایه له‌سه‌ر پردی سیرات بێت. سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجه‌لان، راشیگه‌یاندووه: زۆربه‌ی ئه‌و هه‌نگاو و فیداكارییانه‌ی كراون، یه‌كلایه‌نه بوون و بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌كه‌ش، پێویستی به دیموكراتیزه‌بوون هه‌یه‌و پێویسته حكوومه‌ت بنه‌مای یاسایی و زه‌مینه بڕه‌خسێنێت.تا پرۆسەکە بکەوێتە سەر قۆناغی راستەقینەی خۆیەوە بە پێچەوانەوە پرۆسەکە باش نابێت




