بەرهەم ساڵح ره‌تیده‌کاته‌وه هه‌ڵبژاردن قورسایی یه‌کێتی که‌م نه‌کردبێته‌وه

سلێمانی – KDP.info / جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ره‌تیده‌کاته‌وه هه‌ڵبژاردن قورسایی یه‌کێتی که‌م نه‌کردبێته‌وه و رایشیده‌گه‌یه‌نێت، که تێبینی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یی و به ته‌نیاش نییه. له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکیدا، که له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ره‌تیکردووه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی و چاکسازی حیزبه‌که‌ی کشابێته‌وه و رایگه‌یاندووه: یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان پێویستی به چاکسازی هه‌یه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ری. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: سه‌رنج‌و تێبینی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و چاکسازییه‌کانی یه‌کێتیو خۆشی به ته‌نیا ئه‌و بۆچوونه‌ی نییه، به‌ڵکو ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کادری یه‌کێتی له‌گه‌ڵدایه. له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی که ده‌وترێت هه‌ڵبژاردن سه‌نگ و قورسایی یه‌کێتی که‌م نه‌کردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندووه: هه‌ڵبژاردن سه‌نگ و قورسایی یه‌کێتی که‌مکردووه‌ته‌وه، ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌دوایدا ده‌رده‌که‌وێت. جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان باسی له‌وه‌ش کردووه: جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان زه‌نگێک بوو بۆ به‌رده‌وامبوونی یه‌کێتی له چاکسازی، به‌ڵام نه‌کراو ئه‌وه‌ش چاره‌نووسه‌که‌ی بوو. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی راگەیاندووە: کە ناکرێت حیزبه‌کانی دیکە که ڕێژه‌ی بەدەستهێنانی دەنگەکانیان باش بووە پشتگوێ بخرێن و به‌شداری حکومه‌تیان پێنه‌کرێت. له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراقیشه‌وه به‌رهه‌م ساڵح گوتویه‌تی: عێراق له ئه‌زمه‌ی سیاسی به‌رده‌وامدایه و رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و حاڵه‌تی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات."




