سەلاحەدین دەمیرتاش: دورست كردنی دیوار لە سەر سنور راگیرا

ماردین-KDP.info/ لە كاتی خۆپیشاندانەكانی كوردانی باكوور لە دژی دامەزراندنی دیوار لە سەر سنووری نێوان توركیا و سوریا، هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە حكومەتی بەڵێنی داوە كە دروست كردنی دیواری سەر سنوور رابگرێت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە رۆژی هەینی لە ناوچەی نوسێبینی پارێزگای ماردین خەڵك و دانیشتوانی ناوچەكە بۆ ئیدانە كردنی دامەزراندنی دیوار لە سەر سنوری نێوان نوسێبین و قامیشلو دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و لە كاتی خۆپیشاندانەكەدا هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش گوتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە لەگەڵ حكومەتدا چەندین جار گفتوگۆمان كردووە و حكومەت بەڵێنی پێ داوین كە كاری دروست كردنی دیوار لە سەر سنور رابگرێ.
دوای ئەو لێدوانەی هاوسەرۆكی بەدەپە، سەرۆكی شارەوانی نوسێبین عایشە گۆككان كە نۆ رۆژ بوو لە سەر سنور مانی گرتبوو، كۆتایی بە چالاكییەكەی خۆی هێنا.




