٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمەڵەی سەحابەدەر: پەكەكە خزمەتی دۆزی كورد ناكات

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ كۆمەڵەی سەحابەدەر لە بارەی هێرشەكانی لایەنگرانی بەدەپە و پەكەكە بۆ سەر دامودەزگاكانی هوداپار رایگەیاند كە ئەو هێرشانە زەمینە خۆشكەری شەڕی كورد لە دژی كوردە بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین و داواكارین بە پەلە ئەو هێرشانە رابگیردرێن.
لەمبارەیەوە ماڵپەری حور سەدا بڵاویكردەوە كە سەرۆكی كۆمەڵەی سەحابەدەر فەیسەڵ یڵدێز رایگەیاندووە كە بەدەپە و پەكەكە هۆكاری سەرەكی نائارامی بارودۆخی شارە كوردییەكانی باكووری كوردستان و پشتگیری لەو هێرشانە دەكەن كە دەكرێنە سەر بارەگاكانی هوداپار.
فەیسەڵ یەڵماز هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە لە هێرشە چەكدارییەكەی باتمانیشدا كە بە هۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەست دابوو بەدەپە و پەكەكە تاوانبارن.
یەڵماز جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بەدەپە و پەكەكە خزمەتی دۆزی كورد ناكەن و هەڵوێستی ئەو دوو پارتە سەلماندوویەتی كە دەستەبرای ئەرگەنەكۆنن و مێژوویش ئەوەی سەلماندووە كە لە گەڵ ئەرگەنەكۆندا چە جۆرە زۆڵمێكیان لە گەلی كورد كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار