٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: ئەوانەی كونسوڵخانەی ئێرانیان بەردباران كرد رووبەڕووی سزا دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ:

ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی داواكاری وەرگرتنی مۆڵەتیان پێشكەش بە پارێزگای هەولێر كرد بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەك لە رۆژی هەینی 8 / 11 / 2013 لە پاڕكی شانەدەر. پارێزگای هەولێریش لە سۆنگەی بڕوابوون بە مافی هاووڵاتییان لە دەربڕینی بیروڕا و جێبەجێكردنی یاسا مۆڵەتی پێ دان، بەڵام دوای تەواوبوونی گردبوونەوەكە و بڵاوەكردنیان بە داخەوە هەندێكیان بەرەو كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران چوون و كاری نایاسایی و گێرە شێوێنیان ئەنجام دا.

لێرەدا ئێمە وەك وەزارەتی ناوخۆ ئەم كارە گێرەشێوێنییە بەتوندی ئیدانە دەكەین و راشی دەگەیەنین كە ئەنجامدەرانی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكەینەوە.

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ

هەواڵی پەیوەندیدار