رۆژی پێنج شەممە لە ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمیە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی رایدەگەیهنێت، کەوا رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم داموەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی گوتی: رۆژی پێنجشەممە 10ی موحەرەمی ساڵی 1435کۆچی دەکات کە یادی شەھیدکردنی ئیمام حوسێنە و بەو بۆنەیەوە لەسەرجەم دامودەزگا حکوومیەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان پشوی فەرمییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندبوو، لە عێراق رۆژی پێنج شەممە پشووی فەرمیە، بەڵام بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان ببێتە پشوو پێویستە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاری لەبارەوە بدات.




