ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئازوقه‌و خۆراك به‌سه‌ر 1000 په‌ناخوازی كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌ش ده‌كات

له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئازوقه‌و خۆراك به‌سه‌ر (1000) په‌ناخوازی كامپی داره‌شه‌كران دابه‌شكرد.
ئه‌مڕۆ 9/11 له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كامپی داره‌شه‌كران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیخ خۆراكی به‌سه‌ر 1000 خێزاندا دابه‌شكرد، هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه په‌ناخوازان. خۆراكه‌كانیش پێكهاتبوون له پێكهاتوون له (زه‌یت، مره‌با، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، ئارد، شه‌كر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ).
له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كامپی كه‌ورگۆسك له سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نوره‌دین زانا، سیمینارێك بۆ نووسه‌ر (لولو خان) له‌سه‌ر مێژووی كورد پێشكه‌شكرا، له‌سیمیناره‌كه‌دا نووسه‌ر تیشكێكی كورتی خسته سه‌ر مێژووی گه‌لی كورد له‌سه‌ده‌كانی رابردوودا‌و ئه‌و نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕبووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاینده‌ی گه‌لی كورددا له‌پاش به‌رپابوونی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی و نزیكبوونه‌وه‌ی ئومێده‌كانی گه‌لی كورد، كه سه‌ره‌تا له باشووری كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردو ئێستاكه‌ش له رۆژئاوای كوردستان رۆشناییه‌ك به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌گۆڕانكارییه جه‌وهه‌رییه‌كان كرد كه له‌مێژووی گه‌لی كورددا هاتۆته ئاراوه، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه بوارێكی زۆر ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردیش بتوانێت شانبه‌شانی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان ببێته خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
