٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنفرانسی نێونەتەوەیی كورد لە ئەنقەرە دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئەمڕۆ كۆنفرانسی نێونەتەوەیی كورد لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەستی بە كارەكانی كرد و هەریەكە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP و ئاسییە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD و مەزهەر باغڵی، ئەندامی نێوەندی بڕیاری پارتی داد و گەشەپێدان بەشداری تێدا دەكەن و گوتاریان دەبێ.
نێوەندی نێودەوڵەتیی بۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆنفرانسێكی 2 رۆژە لەژێر ناوی (كورد، ئاشتی، دیموكراسی و مۆدێلەكانی چارەسەری) لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ساز دەكات و تێیدا پرسی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان دەخاتە بەرباس.
لە راگەیەنراوێكی نێوەندەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "كێشەی كورد لە توركیا لە ساڵی 1920ـەوە هەر جارەو و بەشێوەیەك بەردەوامی هەبووە، بۆیە دەستپێكردنی چارەسەری دیموكراتی دەبێ رێگە لەبەردەم ئاشتی، نەك هەر بۆ باكووری كوردستان، بەڵكو بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بكاتەوە و لە ئاستی چاوەڕوانییەكان بێت".
فوئاد حوسێن، بە نوێنەرایەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ‌و هێمن هەورامی، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئازاد جندیانی بە نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و یوسف محەممەد، بە نوێنەرایەتی گۆڕان و ئەبوبەكر عەلی، بە نوێنەرایەتی  یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداریی دەكەن

هەواڵی پەیوەندیدار