هەردوو پارتی دیموكراتی کوردستانی ئێران بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو حزب کار دەکەن

رۆژهەڵاتی کوردستان – KDP.info/ هەردوو پارتی دیموكراتی کوردستانی ئێران گەڵاڵەنامەیەكیان پێشكەش بە یەكتر كردووە سەبارەت بە یەكگرتنەوەی هەردوو حزب، ئەگەر هەیە ئەم دوو حزبە لەئایندەدا دەست بە گفتوگۆکانیان بکەنەوە بۆ یەکجارەکەی یەکبگرنەوە و ببن بە یەک حزب و خەباتی سیاسی بکەن. سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە KDP.infoرایگەیاند : عەبدوڵا حەسەن زادە كەسایەتی دیاری نێو حزبی دیموكرات، لەپێشوازی ژمارەیەك پێشمەرگە و كادیرانی هەردوولا، ئەوەی خستۆتەروو: کە پرۆسەی یەكگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموكرات لەم نزیكانە دێت دی. یەكگرتنەوەیەك كە ئیدی هەرگیز باسی دوو دیموكرات نەكرێت. لە دایەک دەبێ و هەوڵەکان لەو باریەوە جددیین و دەبێ رەچاوی بەرژەوەندیەکانی گشتی بکرێت، حزبی دیموكراتی كوردستان، کە ئێستە عەبدوڵا حەسەن زادە بەرێوەی دەبات، لە ساڵی 1945 لە مهاباد لەسەر دەستی پێشەوا قازی محمد، دامەزرا و خاوەنی دەیان كەسایەتی دیاری ناو گۆڕەپانی سیاسی و كوردایەتیە وەكو دكتۆر قاسملۆ و شەرەف كەندیی .بەڵام بەهۆی دروستبوونی دووربەکی لە نێو ئەو پارتەدا لەساڵەکانی دەیەی کۆتاییدا حیزبی دیموکراتی کوردستان دابەش بوو و پارتێکی دیکەی لێ دروست بوو ، ئەویش حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە مستهفا هیجری سەرۆکایەتی دەکات.




