زەواهیری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامی دا

سوریا – /KDP.info سەركردەی رێكخراوی قاعیدە لە تۆماركراوێكی دەنگیدا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش)ی دەركرد، تەئكیدیشكردەوە، كە بەرەی نوسرە لقی سەرەكی رێكخراوەكەیانە لە سوریا. ئەیمەن زەواهیری، سەركردەی رێكخراوی قاعیدە، دوێنێ هەینی لە تۆماركراوە دەنگییەكەدا کە كەناڵی ئاسمانی جەزیرە بڵاویكردەوە گووتی: دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هەڵدەوەشێنرێتەوە و بەڵام لە جیهاد بەردەوام دەبن بەناوی دەوڵەتی عێراقی ئیسلامی. سەركردەی رێكخراوی قاعیدە ئەیمەن زەواهیری تەئكیدیشكردەوە، كە بەرەی نوسرەی ئەهلی شام، لقێكی سەربەخۆی گروپی قاعیدەی جیهادە و سەر بە فەرماندەیی گشتییە.ئەیمەن زەواهیری، روونشیكردەوە، كە ویلایەتی ناوچەیی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق، تەنها خاكی عیراقە، بەڵام ویلایەتی ناوچەیی بەرەی نوسرەی ئەهلی شام، خاكی سوریایە.زەواهیریلە تۆمارە دنگییەکەی دا گووتیشی شێخ ئەبو بەكر بەغدادی ئەلحسینی هەڵەی کرد کاتێک ناوی ئەو رێکخراوەی بەناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش)ی نا بەبێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ رەزامەندی ئێمە . بۆیە ئیستە ئەو هەڵەیە راست دەکەینەوە و ناوەکان وەک پێوێست بۆ لقەکانیان دەگۆرین .




