٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا دەستی بەسەر 1200 كڵاوەی مووشەكی لە نزیك سنوری سوریادا گرت

سەرچاوە: KDP.info

ئادانا – KDP.info/ پۆلیسی توركیا دەستی بەسەر 1200 كڵاوەی مووشەكی لە كامیۆنێكدا لە نزیك سنووری سوریا دا گرت.؛ بەرپرسان دەڵێن؛ دیار نییە كە ئەم چەكانە بۆ چ لایەنێك دەگوازرانەوە؛ بەڵام هەندێك رۆژنامە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەو چەكانە بۆ رێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە سوریا رەوانە كرابوون.

بەپێی سەرچاوەكانی رۆژنامەكانی توركیا؛ شۆفێری كامیۆنەكە رایگەیاندووە كە بەنیاز بووە ئەو چەكانەی بۆ كەسێكی سوری لە ناوچەی سنووری هاتای توركای گواستۆتەوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش سوپای توركیا بڵاویكردەوە كە بارهەڵگرێكی كیمیاوییان لە نزیك سنووری توركیا و سوریا بەر لەناردنی بۆ سوریا دەست بەسەردا گیراوە.

جگە لە شۆفێرەكە و ئەو كەسەی كە بڕیاربوو كامیۆنەكە وەرگرێت؛ 7 تۆمەتباری دیكەش دەستگیركراون. بە وتەی پارێزگاری ئادانا دیار نییە كە چ لایەنێك كامیۆنەكە وەربگرێت و لێكۆلینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێكردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار