٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە میسر دیاری كرا

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info/ بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی میسر لە نێوان مانگی 2 و 3ی ساڵی داهاتوو بەرێوەبچێت و لە هاوینی هەمان ساڵیشدا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە ساز بكرێ.

لەمبارەیەوە نەبیل فەهمی وەزیری دەرەوەی میسر بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی رایگەیاند كە پارتی ئازادی و دادپەروەری كە باڵی سیاسی ئیخوان ئەلموسلیمینە و محەمەد مورسی سەرۆكی لەدەسەڵات لادراو ئەندامیەتی، هێشـتا پارتێـكی یاسایی‌یە لە میسر و بۆی هەیە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانیدا بەشـداری بكات.

لەبارەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانیش وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند كە لە نێوان مانگی 2 و 3ی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و لە مانگی هاوینیشدا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسر بەرێوەدەچێت.

هەروەها سەبارەت بە راپرسی فەهمی گوتی پـێش كۆتایی مانگی دوازدەش راپرسی لەسەر ئەو دەسـتورە دەكرێت كە ئێسـتا لیژنەیەكی 50 ئەندامی سەرقاڵی داڕشتنین.

هەواڵی پەیوەندیدار