٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئاشکرایکرد،بڕیارە سبەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کۆبێتەوە وگفتوگۆلەبارەی چەند تەوەرێک بکرێت،لەوانەش ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئامادەکار.

غەفور مخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoراگەیاند:بڕیارە سبەی رۆژی یەک شەممە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کۆبێتەوە وتێدا گفتوگۆ لەبارەی ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئامادەکارو وراپۆرتی کۆمسیۆنەکان وکارنامەی کۆنگرە وئایە دەتوانن لەوادەی خۆیدا گۆنگرە ببەسترێت دەکرێت.

غەفور مخموری گوتیشی:لەو کۆبوونەوەیە دیار دەبێت ئایە کۆنگرەی نەتەوەیی لە وادەی خۆیدابەرێوە دەچێت یاخود دوادەخرێت،چونکە تاوەکو ئێستا ئامادەکاری نەکراوە.

مخموری رونیشیکرده‌وە،بەرای من ئەستەمە لەماوەی دوو ھەفتە کە بۆ کۆنگرە ماوە بتوانن تەواوی ئامادەکاریەکان بکەن،چونکە کاتی زیاتری پێویستە بۆ بانگھێشتکردنی میوانان ودابەشکردنی 600ئەندام بەسەر ھەر چوار پارچەی کوردستان وپەسەند کردنی راپۆرتی کۆمسیۆنەکان ووەرگێرانیان بۆ سەر زمانەکانی دیکە ،بۆیە ئەمانە کاتی زیاتریان پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار