گەنجێكی ناوچەی نەوسوود بە گوللەی هێزە نیزامییەكانی ئێران كوژرا

نەوسوود - KDP.info/ دوو گەنجی خەڵكی ناوچەی نەوسوود، بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراو و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی كوردپا، دوێنێ هێزە چەكدارەكانی پاسگای "ملاندەر" لە ناوچەی نەوسوود، ٢ گەنجی خەڵكی ئەو ناوچەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا یەكێكیان بەناوی " ئێحسان پەیام" تەمەن ٢٢ ساڵە و كوڕی محەممەد دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەو كەسەی دیكەشیان بەناوی "كاوان حەیدەری" كوڕی قەیسەر، بە توندی بریندار بووە.
یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی ئێحسان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند: " ئێحسان و كاوان لە خاڵی سنووریی "شۆشمێ"وە بەرەو بازاڕچەی سەر سنوور گەڕاونەتەوە و بە بێ هیچ هۆكارێك لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە تەقەیان لێكراوە".
كاروان حەیدەری كە لەو رووداوەدا و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا بریندار بووە، لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشكی دایە.




