ئەو کۆمپانیایەی گەشتیار بۆ کۆردستان نەھێنێت لە 2014مۆلەتی بۆ نوێ ناکرێتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەرایەتی گەشت وگوزاری ھەرێمی کوردستان لەراگەیندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ kdp.infoنێردراوەوتێدا ھاتووە،بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ( مەولەوی جەبار ) و ئامادەبوونی نوێنەری بەرێوەبرایەتی گشتی باج و درامەت و نوێنەری کۆمەلەی میوانخانە و چێشتخانەکان و نوێنەرایەتی کۆمەڵەی کۆمپانیاکان و زیاتر لە 30کۆمپانیا و ژمارەیەک بەرێوەبری دەستەی گەشتوگوزار، وۆرک شۆپێک لە لایەن دەستەی گشتی گەشتوگوزار و بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر لە ھۆڵی چێشتخانەی ئەبوشەھاب لە شاری ھەولێر بۆ کۆمپانیاکانی سنووری ھەولێر سازکرا.
ھەر لە راگەیندراوەکەدا ھاتووە،سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە وتەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ژمارەی کۆمپانیاکان لە کوردستان گرنگ نییە ،بەڵکو چالاکی گەشتیاری گرنگە، دواتر لە لایەن بەرێوەبەرەکانی دەستەی گەشتوگوزار و بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر ژمارەیەک بەرنامە و خزمەتگوزاری گەشتیاری وەک رێبەری ئەلەکترۆنی و نەخشەی گەشتیاری و مالپەری گەشتیاری و سیستەمی Gpsلە پێناو کارئاسانی ھێنانی گەشتیار بۆ کوردستان خرانەروو و نموونەی کارەکان بەسەر ئامادەبووان دابەشکران، ھەروەھا خستنەرووی قەرزی گەشتیاری بۆ کرینی پاسی گەشتیار و دروست کردنی بەرنامەی گەشتی ناوخۆ و بۆ گەشتیاران خرانەروو. دواتر دەرگای گفتۆگۆ بۆ سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکان کرایەوە و راشکاوانە کێشەکانیان خستەبەردەم بەرپرسانی دەستەی گەشتوگوزار. بەرپرسانی دەستەی گەشت و گوزار ئەوەیان خستەروو کە پێویستە کۆمپانیاکان گەشتیار بھێننە کوردستان نەک تەنھا ئەرکیان بردنە دەرەوەی گەشتیار بێت.
راگەیندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە،سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لە دواوتە و لە وەڵامی پرسیارەکان رایەگەیاند: کە ھەرکۆمپانیایەک گەشتیار بێنێتە ھەرێمی کوردستان، ئێمە نووسراوی بۆ دەکەین بۆ گشتی بەرێوەبەرایەتی باج و درامەت، تاکو باجی لەسەر کەمبکرێتەوە،ھەروەھا لەسەر ئەرکی دەستە رێبەر و نەخشە بۆ کۆمپانیاکان چاپ دەکەین و راھێنان بە رابەری گەشتیاری بۆ کۆمپانیاکان دەکەین و لەسەر ئەرکی دەستە لە پیشانگا و کۆنفرانسەکان بەشداریان پێ دەکەین و لە گەڵ کۆمپانیە جیھانیەکان بە یەکتریان دەناسێێنین،بەڵام ئەگەر گەشتیار بۆ کوردستان نەھێنن بەھیچ جۆرێک لە ھیچ لایەک قبول ناکرێت و ھەموو رێگەیە دەگرینەبەر بۆ ھاوکاری ھێنای گەشتیار بۆ کوردستان.
لە لایەکی ترەوە سەرۆکی دەستە ئەوەی خستە روو، کە لە ھەوڵداین لەگەڵ وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم خزمەتکردنی زیاتر بۆ شوێنە گەشتیاریەکان دابین بکەین و کاری پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە رێگەی پلانی ستراتیژی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە بەرین، بە پێ پلانەکە بۆ ساڵی 2025دەگەینە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوی جیھان، لە ھەولداین بۆ ساڵی ئایندەش بڕی قەرزی گەشتیاری زۆر زیاد بکەین و زیاتر ھاوکاری کەرتی تایبەت بکەین. نوێنەری کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لە وتەیەکیدا رایگەیاند کە میوانخانەکان ئامادەن بۆ دابەزاندی نرخ بۆ گروپی گەشتیاری کە کۆمپانیاکان بۆ ھەرێمی کوردستان دەیھێنن بۆ ئەم مەبەستە لە ئایندە کۆبوونەوەی تایبەت لە نێوان ھەردوو لادا ساز دەکرێت و رێگەو شوێنی گونجاو دەگیرێتەبەر.
لە کۆتایدا داواکرا کە کۆمپانیاکان بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزاری کوردستان بکەن کە لە 17و 18/ 11/ 2013لە شاری ھەولێر لە لایەن دەستەی گەشتوگوزار ساز دەکرێت و لە لایەنی کۆمپانیای پیرۆگرۆپ بەرێوەدەبردرێت.




