سبەی ناوی قوتابیانی وەرگیراوی 12ی ئامادەییە ئیسلامییەکان بۆ زانکۆو پەیمانگاکان ئاشکرا دەکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،بڕیارە سبەی ناوی قوتابیانی 12ئامادەییە ئیسلامیەکانی کە لەزانکۆ وپەیمانگاکان وەربگیرێن ئاشکرا بکرێن.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ وپەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیندران،بەڵام ناوی قوتابیانی 12ئامادەییە ئسلامیەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف رانەگیندران ئێمەش پەیوەندیمان بە قبول مەرگەزیەوە کردو پێیان راگەیاندین سبەی ناوەکان رادەگەینن.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی:ژمارەی ئەو قوتابیانە 450قوتابیە،بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە چەند قوتابی لە زانکۆ وپەیمانگاکان وەردەگیرێن.




