لەسەر داوای یەکێتی مامۆستایان وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەگۆردرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد،دوای ئەوەی یاداشتێکمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد،بۆئەوەی وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بگۆرن بەشێوەیەکی فةرمی وەزارەت رەزامەندی دەر بریوە.
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی یاداشتێکمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە2/1/2014بگۆرن بۆ 4/1/2014،وەزارەتی پەروەردە بەشێوەیەکی فةرمی رەزامەندی لەسەر داواکاریەکەی ئێمە پێشانداوە.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی:ئێمە لەیاداشتەکەمان داوامان کردبوو ئەو وادەیە گونجاو نیە بۆ تاقیکردنەوە ،چونکە رۆژێک دوای پشووی سەری ساڵ تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکات ئەمەش بۆ قوتابی قورس دەبێت ،بۆیە پێویستە بگۆردرێت، جێگای خۆشحالیە بەشێوەیەکی فةرمی رەزامەندیان دەربریوە کە ئەو وادەیە بگۆرن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی 2/1/2014وەک یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی داناوە.




