٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هۆشداری لەسەر چەند شێوازێكی فرت و فێڵ دەدات لەسەر ڤیزە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە   KDP.info/  سەرچاوەیەک لە باولیزخانەی  ئەمەریکا ئاگا نامەیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە دانەیەکی تایبەت نێدراوە بۆ    kdp.info و تێیدا هاتووە: باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە عێراق داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی عێراق دەكات، كە وریایی بەكاربێنن لەكاتی مامەڵەكردنیان لە گەڵ دامەزراوەی كەرتی تایبەتدا لە داواكردنی ڤیزەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا. راپۆرتی ئیمەیلی ناڕاست، ماڵپەڕو بانگەشە چاپكراوەكان كە ڤیزا پێشكەش دەكەن لە زۆربووندان.

پرۆگرامی ڤیزەی هەمەچەشن، كە بە یانسیبی كارتی سەوز ناسراوە ساڵانە زیاتر لە 55000ڤیزا بەو كەسانە دەبەخشێت كە دەیانەوێت كۆچ بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بكەن. دوای ئەنجامدانی راكێشانێكی راندۆمی، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە داواكارانەوە دەكات. ئامۆژگاریان dvlottery.state.govدەكات لە باری داواكایەكانیان دڵنیاببنەوە لە رێی داواكاران تەنها لەم رێگەیەوە دەتوانن لە باری داواكارییەكانیان دڵنیاببنەوە، زانیاری دەربارەی باری داواكارییەكە لە رێگەی نامە یان ئیمەیلەوە نانێردرێت. داواكاری سەرنەكەوتوو هیچ چانسێكی زیاتری نییە جگە لە دووبارە داوا پێشكەش كردنەوە لە ساڵی داهاتوودا.

تەنها وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەسەڵاتی ئاگاداركردنەوەی داواكارانی كارتی سەوزی هەیە دەربارەی باری داواكارییەكانیان. بەداخەوە كە چەند لایەنێك كە خۆیان بە بەرپرسی پرۆگرامەكە ناساندووە عێراقییەكانیان كردۆتە ئامانج. ئیمەیڵە خەڵەتێنەرەكان داوا لە وەرگرەكان دەكەن پارە بنێرن لە رێگەی وێستێرن یونیانەوە بۆ كەسێكی نا راست لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە لەندەن. لە هیچ بارودۆخێكدا نابێت پارە بنێردرێت بۆ هیچ ناونیشانێك بۆ بەشداریكردن لەم پرۆگرامە. زانیاری و فۆرمی كۆچكردن بە خۆراییە بۆ هەموو كەسێك و بەردەستە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەبەغدا.

(iraq.usembassy.gov) (www.state.gov)

تاقە رێگا بۆ ناونووسین بۆ پرۆگرامەكە لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە دەكرێت لە ماوەیە كە دیاریكراوە بۆ ناونووسین. داواكاری بۆ ساڵی 2014 لەماوەی نێوان1 ی تشرینی یەكەم و 2 ی تشرینی دووەمی 2013 یە، وە دەتوانن دڵنیابنەوە لە باری داواكارییەكانیان بەخۆرایی لە 1ی مایسیdvlottery.state.gov2014 ەوە لە رێیئەوانەی لەماوەی نێوان1 ی تشرینی یەكەم 2ی تشرینی دووەمی 2012 ەوە چوونەتە ناوپرۆگرامەكەوە دەتوانن لەباری داواكاریەكانیان دڵنیا ببنەوە تاوەكو 30 حوزەیرانی 2014 وە پێویستە نامەی زانیارییەكانیان بپارێزن تاوەكو 30 ئەیلولی 2014.

بۆ ئاگاداركردنەوە لە هەر رووداوێكی ڤیزای ناڕاست و هەڵخەڵەتاندن تكایە ئیمەیل بۆ باڵوێزخانە بنێرن لە ڕێی

[email protected]

سكاڵا دەربارەی ئیمەیڵی هەڵخەلەتێنەر و نا دروست دەتوانرێت بنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە ڕێی

 www.usdoj.gov/spam.htm

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار