یەكێتی زانایان: پێویستە ئێران لەسێدارەدانی كورد رابگرێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / ماوەیەكە زیاتر لە زۆربەی كاتەكان لەسێدارەدانی كورد بۆتە بەشێك لە هەواڵەكانی ئێرانو كوردستانی رۆژهەڵات، ئەمەش بۆ هەموو لایەك تەواو مایەی نیگەرانییە، بەتایبەتی كە لەسێدارەدانەكان زیاتر لەژێر تۆمەتی كوردبوونو چالاكی كوردانەیە.
بۆ ئەم مەبەستە مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ چەند كەناڵێكی راگەیاندن ناڕازیبوونی یەكێتی زانایانی لەم هەڵمەتە كورد كوژییە راگەیاندو، داوای لە وڵاتی ئێران كرد سنوورێك بۆ ئەم كارانە دابنێتو، مەودای ئازادی سیاسی فراوان بكاتو، بە رێگەی ئاشتیانە بە پیر مافەكانی گەلی كوردەوە بچێت، بە پێچەوانەوە لەسێدارەدانو كوشتنو گرتنو زیندانیكردن هەستی چالاكیو نەبەردان بەهێزتر دەكاتو، ئەم كێشەش چارەسەر ناكات، بۆیە باشتر وایە بیر لە پێدانی مافەكانی كورد بكاتو، لە ژێر باری هاوڵاتی پلە دوو و سێو چوار دەریان بێنێت.
هەر لە لێدوانەكەیدا سەرۆكی زانایان داوای كرد لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورددا ئەم پرسە بە گرنگیەوە گەنگەشە بكرێتو، بەدوای راگرتنی ئەم شەپۆڵی لەسێدارەدانەدا بگەڕێن.




