ڕاگەیاندنی دەرفەتی خوێندن و گەشت بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا

بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد خوشحاڵە بەڕاگەیاندنی ماوەی پێشكە شكردن بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی سەركردەی گەنجی عێراقی كە تەمویل كراوە لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە . ئەم پرۆگرامە تەجروبەیەكی نایابی ئاڵوگۆر بۆ250 خوێندكاری عێراقی، ئامادەیی و زانكۆ، دەڕەخسێنێت لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هاوینی 2014. لە كاتی دروست بوونیانەوە لەساڵی 2007، پرۆگرامەكانی ئاڵوگۆڕی سەركردەی گەنجی عێراقی بۆ خوێندارانی زانكۆو ئامادەیی دەرفەتی خوێندن و سەركردایەتی بەبەهایان بە زیاتر لە 1200 خوێندكار بەخشیوە. ئەم پرۆگرامانە راستەوخۆ یارمەتی ئامانجەكانی ڕێكەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمریكاو عێراق دەدەن بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان خەڵكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو عێراق و، كادری گەنجی عێراقی وەهای دروست كردووە كە بەبەردەوامی كاریگەری ئەرێنی لەسەركۆمەڵگا دادەنێن.
پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی سەركردەی گەنجی عێراقی - پرۆگرامی تایبەت بە خوێندكارانی زانكۆ
پرۆگرامێكی شەش هەفتەیی ئاڵوگۆڕی سەركردایەتیە بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و دووەم وسێیەمی زانكۆ. بۆ پێشكەش كردن بۆ پرۆگرامی تایبەت بە خوێندكارانی زانكۆ سەردانی ئەم لینكە بكە
http://www.regonline.com/IYLEP-UG.
پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی سەركردەی گەنجی عێراقی - پرۆگرامی تایبەت بە خوێندكارانی ئامادەیی
پرۆگرامێكی چوار هەفتەیی ئاڵوگۆڕی سەركردەی گەنجە بۆ نەوجەوانانی عێراق لە نێوان 15 بۆ 17 ساڵ و سەرپەرشتیارانی پێگەیشتوو. بۆ پێشكەش كردن بۆ پرۆگرامی خوێندكارانی ئامادەیی سەردانی ئەم لینكە بكە
http://www.regonline.com/IYLEP-HS.
بۆ پێشكەش كردن بۆ پرۆگرامی سەرپەرشتیارانی پێگەیشتو سەردانی ئەم لینكە بكە
http://www.regonline.com/IYLEP-HSadult.
هیچ جۆرە تێچونێك بۆ پێشكەشكردن بۆ ئەم پرۆگرامانە نیە. وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتەواوی تەمویلی تێچونی سەفەر و خوێندن و تەندروستی و نیشتەجێبونی بەشداربوان دەكات.
دواكاتی پێشكەشكردن 1ی كانونی یەكەمی 2013 ەیە.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە نوسینگەی ڕاگەیاندنی كونسولخانەی گشتی ئەمریكاوە بكەن لە رێی07704431653




