رێز له دوازده قوتابی ده‌رچووی ئه‌زهه‌ر گیرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ 7/11/2013 راوێژكار فه‌خره‌دین به‌هائه‌دین به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداری له مه‌راسیمی رێز لێنانی (12) قوتابی كورد كرد كه ئه‌مساڵ له زانكۆی ئه‌زهه‌ر بڕوانامه‌ی ( به‌كالۆریۆس) یان به‌ده‌ست هێناوه.
مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان رێكخرابوو هه‌ریه‌كه له كونسوڵی وڵاتی میسر له هه‌ولێر و د. سراج خه‌یلانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و عوسمان مفتی نوێنه‌ری وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و چه‌ندین زانایای ئاینی ئاماده بوون.
سه‌ره‌تا مه‌لا عه‌بدولڵا گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له په‌یڤیكی دا پیرۆزبایی ساڵی نوێی 1435 كۆچی له موسڵمانان كرد و پیرۆزبایشی له‌م پۆله قوتابیه كرد و هیوای خواست كابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌رفه‌تی زیاتر به‌مامۆستا و قوتابیان بده‌رێت تاكو بتوانن بڕوانامه‌ی به‌رز به‌ده‌ست بێنن.
دواتر مه‌لا عومه‌ر سوێری كورته‌یه‌ك له دیرۆكی له‌سه‌ر مه‌لای كورد پێشكه‌شكرد.
جێی باسه دوای ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلێك له نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم و زانكۆی ئه‌زهه‌ر له وڵاتی میسر ، ساڵانه چه‌ند مامۆستا و قوتابیه‌ك له‌م زانكۆ یه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی و ماسته‌ر و دكتۆرا به‌ده‌ست دێنن.




