شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری گشتی کەشناسی وبومەلەرزەی کوردستان ئاشکرایکرد،لەمڕۆوە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە وچاوەروان دەکرێت تاوەکو ھەفتەی داھاتووش بەردەوام بێت.
فازل ئیبراھیم بەرێوبەری گشتی کەشناسی وبومەلەرزەی کوردستان بەKDP.infoراگەیاند:لەمڕۆوە ھەرێمی کوردستان دکەوێتە ژێر کاریگەری دوو نزمە پاڵە پەستۆیەک کە یەکێکیان لە دەریای سورەو وئەوی دیکەشیان لەدەریایی سپی ناوەراستەوە ھاتوو ن،بەم ھۆیەشەوە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە وتاوەکو رۆژی دووشەممە داھاتووش بەردەوام دەبێت.
فازل ئیبراھیم گوتیشی:چاوەروان دەکرێت ئەم شەپۆڵەی باران بارین ھەرێمی کوردستان وعێراق بگرێتەوە ورێژەیەکی باشی باران ببارێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی باش دادەبەزێت.




