بریارێکی نوێ بۆ قوتابیانی ئێواران دەردەچێت

گەرمیان- KDP.info/ بریارێکیی نوێ بۆ قوتابیانی ئێواران دەردەچێت، بۆ لەمەو دوا هەر قوتابییەک دووساڵ بمینێتەوە دەبێتە بچێتە قوتبخانەی شەوان. بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان و سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسنورەكە كراوە، هەر خوێندكارێك دوو ساڵ لەپۆلێكدا بمێنێتەوە بۆ ساڵی سێیەم مافی خوێندنی لە خوێندنی رۆژدا نامێنێت . بەپێی نوسراوەکە کە وێنەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە . بەپێی ئەو پەیوەندییە تەلەفونییەی كە بەڕێوەبەرایەتییەكە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە، ئەوە روون كراوەتەوە كە هەر خوێندكارێك ئەگەر دوو ساڵ لەپۆلێكدا بمێنێتەوە ئەوا بەهیچ شێوەیەك مافی ئەوەی نییە كە بۆ ساڵی سێیەم لە هەمان پۆلداو لە خوێندنی رۆژدا بخوێنێت. هەر بەپێی نوسراوەكە، دوای مانەوەی خوێندكار لەپۆلێكدا بۆ دوو ساڵ ئەوا بۆ ساڵی سێیەم دەتوانێت لە خوێندنی ئێواراندا تەنها یەك ساڵ بخوێنێت یان دەتوانێت تاقیكردنەوەی دەرەكی ئەنجام بدات .




