٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپۆزسیۆن لە دژی ئاكەپە دەبێتە خاوەن یەك هەڵوێست

سەرچاوە: KDP.info

ئیستەنبۆڵ- KDP.info/ دوای لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی توركیا لە بارەی جیاكردنەوەی قوتابییە كوڕ و كچەكان لە بەشەناوخۆییەكاندا، حكومەتی ئەو وڵاتەیش بڕیاری بە ئامادەكاری بۆ جیاكردنەوەی قوتابییە كوڕ و كچەكان كرد و ئۆپۆزسیۆنی توركیایش لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی سەرۆكوەزیر و بڕیاری حكومەتدا یەك هەڵوێستان هەیە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە هەر یەك لە جەهەپە، مەهەپە و بەدەپە هەر چەند بە جیا هەڵوێستی خۆیانیان دەربڕی بێ، بەڵام پێكەوە دژایەتی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە حكومەتی توركیا دەكەن.

ئۆپۆزسیۆنی توركیا پێ وایە كە جیاكردنەوەی كوڕ و كچە قوتابییەكان لە بەشەناوخۆییەكانی توركیادا بە مانای پێشەل كردنی ماف و ئازادییەكانی تاك و زەمینە خۆشكردن بۆ پیشەل كردنی مافی پارێزراوبوونی ژیانی تایبەتی خەڵك.

بەدەپە دەڵێ ئەو بڕیارە بە مانای پێشەل كردنی ماف و ئازادییەكانی تاك و كۆمەڵگەیە بۆیە ئەو بڕیارەی حكومەت قەبووڵ ناكات، جەهەپەیش پێ وایە كە لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی توركیا و بڕیاری حكومەت، دەستوەردانی كردن لە ژیانی تایبەتی خەڵك و سەپاندنی ئەخلاقی ئاكەپەیە لە سەر كۆمەڵگەی توركیا و نابێ كۆمەڵگە ئەو بڕیارە قەبووڵ بكات.

مەهەپە پێ وایە جیاكردنەوەی كوڕ و كچە قوتابییەكان لە بەشەناوخۆییەكاندا دوركەوتنەوەی توركیا لە هەڵومەرجی سەردەم و گەڕانەوەی توركیا بۆ سەردەمی ناوینە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بێدەنگ نابن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار