٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف بۆ یەكێتی زانایان : لەرووی شەرعیەوە بابەتەكە روون بكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / دوێنێ دوو ئەندامی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەبەر سرودی (ئەی رەقیب) هەڵنەستانەوە دواتر رەنگدانەوەو كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە لەنوێترینیان وەزارەتی ئەوقاف بەنووسراوێكی فەرمی داوا لە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی دەكات لەرووی شەرعیەوە بابەتەكە بۆ خەڵكی كوردستان یەكلایی بكەنەوە.

مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ( kdp.info) گوتی: دوای ئەوەی لە یەكەم دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان چەند ئەندامێكی پەرلەمان لە لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لەبەر سرودی ئەی رەقیب هەڵنەستانەوە ئەمە بۆ هۆی نیگەرانی لەلای زۆرێك لەخەڵكی كوردستان و بەرێزنەگرتن و سوكایەتی بە پیرۆزە نەتەوەییەكان و پیرۆزی پەرلەمان لەقەڵەم درا و بەوهۆیەی ئەو ئەندام پەرلەمانانە هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ناوەڕۆكی سرودەكە لەگەڵ بنەما ئایینیەكان یەكناگرێتەوە ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف وەك لایەنێكی پەیوەندیدار بە بابەتەوە لە رێگای وەزیری ئەوقافەوە بەباشمانزانی نوسراوێك ئاراستەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بكەین.

 نەقشبەندی گوتیشی: لەنوسراوەكەدا داوامان كردووە كە یەكێتی زانایان رێكاری شەرعی بەرامبەر ئەو بابەتە بگرنە بەر بۆ یەكلایی كردنەوەی بابەتەكە و لەهەمانكاتیشدا داوا لەپەرلەمانی كوردستان دەكەین كە رێوشوێنی یاسایی بگیرێتە بەر لەبەرامبەر هەڵنەستانەوەی هەر كەسێك لەگەڵ سرودی( ئەی رەقیب) چونكە لەهیچ پەرلەمانێكی دونیادا ناكرێت لەحاڵەتێكی وەهادا رێز نەنوێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار