یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوا دەکات وادەی تاقیکردنەوەکان بگۆردرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد،یاداشتێکمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردوە وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە 2/1/2014بگۆرێت بۆ4/1/2014.
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئێمە وەکو یەکێتی مامۆستایانی کوردستان یاداشتێکمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردوە،کە پێویستە وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بگۆرن،لەبەرئەوەی گونجاو نیە.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی:وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە بەرواری2/1/2014دانراوە کە دەکاتە رۆژێک دوای پشوو،کەئەمەش رەنگە بۆ قوتابیان زۆر قورس بێت.
گەرمیانی رونیشیکردهوە،ئێمە لەیاداشتەکەمانەوە داوامانکردوە،کە ئەم وادەیە بگۆردرێت بۆ 4/1/2014،چونکە ئێمە وەکو یەکێتی مامۆستایان ئەم وادەیەمان پێ گونجاوە.




