هەرێمی کوردستان: بۆ ئەمساڵی خوێندن ناوی 34 ھەزار و 71خوێندکار ھاتۆتەوە

هەولێر - KDP.info/ بۆ ئەمساڵی خوێندن لە کۆی 57ھەزارو 323خوێندکار 47ھەزارو 806 خوێندکار داواکاریان بۆ وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکان پێشکەش کردووە، لەو رێژەیە 34ھەزارو 71خوێندکار ناویان ھاتۆتەوە.لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی رایگەیاند: کە بۆ ئەمساڵی خوێندن لە کۆی 57ھەزارو 232خوێندکار 47ھەزارو 806خوێندکار داواکاریان بۆ وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکان پێشکەش کردووە، لەو رێژەیە 34ھەزارو 71خوێندکار ناویان ھاتۆتەوە. لە کۆنگرەکەدا وەزیری خویندنی باڵا ئەوەشی خستەروو : وەزارەت هەموو هەوڵەکانی خۆی تەراخانکردووە بۆ ئەوەی زۆرترین قوتابی دەرچووی ئامادەییەکان وەربگیرێت و بۆ ئەمەش بە پێی ئەو سیستەمی کە وەزارەت دایرشتووە قوتاببییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون بە شێوەیەک کە بۆ ئەمساڵی خوێندن لە کۆی 57ھەزارو 232خوێندکار 47ھەزارو 806خوێندکار داواکاریان بۆ وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکان پێشکەش کردووە، لەو رێژەیە 34ھەزارو 71خوێندکار ناویان ھاتۆتەوە.




